٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٣٦
حەماس 11 دیلی ئیسرائیلی لە غەززە ڕادەست کردەوە

لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، حەماس 11 دیلی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە رادەستی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کرد.

 سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە 11 دیلی ئیسرائیلی لە غەززە رادەستی بەرپرسانی خاچی سوور کراون بەمەبەستی هێنانەوەیان بۆ لای بنەماڵەیان.

بەمەش حەماس تا ئێستا 51 دیلى ئیسرائیلى ئازاد کردوە.

لاى خۆیەوە ماجید ئەلئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە رونکردنەوەیەکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژەی بەوە کردوە کە لە بەرامبەر 11 دیلی ئیسرائیلیدا 33 دیلی فەڵەستینی لە گرتوخانەکانی ئیسرائیلدا ئازاد دەکرێن.